پێشەوا هەورامانی: داواکراوە لیستی مووچەی مانگی سێ بەپەلە ئامادەبکرێت

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران داواکراوە پەلەبکرێت لە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ و ناردنی بۆ بەغداد.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم وەزیرەکانی راسپاردراون کە وەزارەتەکانیان لیستی مووچەی مانگی سێ بە پەلە ئامادەبکەن و بۆ بەغدادی بنێرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکراوە وەزارەتەکان لە رۆژانی پشوودا دەوامبکەن بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت پێش جەژن موچەی مانگی سێ دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەک بەهێزتركردنی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەكێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لەو وادەیەی دیاریكراوە، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەبوو…
Total
0
Share