توركیا بنكەیەكی سەربازیی نوێی لە هەرێم دامەزراند

سوپای توركیا بنكەیەكی سەربازیی نوێی لە چیای كورەژار لە سنووری ناحیەی شیلادزێ دامەزراند.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەپارێزگای دهۆك گواستییەوە، سوپای توركیا بنكەیەكی سەربازیی نوێی لەچیایی كورەژار لە ناحیەی شێلادزێ دامەزراندووە كە دەبێتە دووەم بنكەی سەربازیی توركیا لە سنووری ئەو زنجیرە چیایە.

ئاماژەی بەوە كرد، چوار ڕۆژ لەمەوبەر توركیا چوار بنكەی سەربازیی دیكەی لە سنووركە دامەزراندووە كە یەكێكیان لە چیای كورەژار و ئەوەی دیكەلە نزیك ئەشكەوتی برینداران و دوو بنكەی سەربازییەكەی دیكەی لە دەڤەری نێروە و ڕێكان و دۆسكی ژووری بوون.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیونەكەی چەند ڕۆژی ڕابردوویدا، توركیا پێنج بنكەی سەربازیی نوێ لەسنووری ناحیەی شێلادزێ دامەزراندووە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

كاركردنی فەرمانبەری خۆبەخش بۆ سلێمانی ڕەتدەكرێـتەوە بۆ زۆنی ئەولا بە لێشاو دادەمەزرێندرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولكەریم: ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ رێگای كەلار – دەربەندیخان تەواودەكرێت

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ رێگای سەرەكیی كەلار – دەربەندیخان تەواودەكرێت.…
Total
0
Share