مانگی داهاتوو پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەك لە هەرێم بەكۆتادێت

بەڕێوەبەری لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەك لە وەزارەتی كارەبا ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە توانراوە ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیادبكرێت و دەڵێت، ” پێشبینیدەكرێت تا كۆتایی مانگی نیسان و ناوەڕاستی مانگی داهاتوو پڕۆژەكە لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەكۆتابێت.

عەلی ئیسماعیل، بەڕێوەبەری لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەك لە وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، پلانی وەزارەتی كارەبا بۆ ئەم پڕۆژەیە پێویستی بە بەستنی‌ ملیۆنێك و چوار سەد و پەنجا هەزار پێوەرە وەكو قۆناغی یەكەم كە تاوەكو ئێستا لەم ژمارەیە توانراوە ملیۆنێك و دوو سەد و چل هەزار پێوەر ببەسترێت، كە دەكاتە ڕێژەی 87% لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان، بە شێوەیەك لە هەندێك شار و ناوچەدا 95%ی كارەكان تەواوبوون،

ئاشكرایكرد، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە پێشبینیدەكرێت تا كۆتایی مانگی نیسان و ناوەڕاستی مانگی ئایار پڕۆژەكە لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەكۆتابێت.

ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی پرۆژەكەوە توانراوە 17 هەزار سەرپێچی ئاشكرابكرێن و كاردەكرێت كە سەرپێچی لەسەر كارەبای نیشتمانی بنبڕبكرێت.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمە ساڵح: تا ساڵی 2030 هەرێم ناتوانێت هیچ بڕێك غازێكی سروشتی هەناردەی دەرەوە بكات

بابەتی دواتر

ئەو گەنجەی یەكەم هێلكەی گرتە مەسرور بارزانی: لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە سزادراوم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەیی تەواویان بۆ دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان هەیە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەیی تەواویان بۆ دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان هەیە…
Total
0
Share