ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی بكوژی ئەو ژنەی ڕاگەیاند كە سەربڕدرابوو

ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی كوژرانی ئەو ژنەوە بڵاوكردەوە كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ “بە سەربڕدراوی” گەیەندرایە نەخۆشخانە و گیانیلەدەستدا و دەڵێت، “بكوژەكە هاوسەرەكەی بووە و دەستگیركراوە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوانی کوشتنی ئافرەتێک بە ناوی (کوێستان پیرۆت خدر) لە گەڕەکی کوردستان-ی شاری هەولێر ڕوویدا.

ئاسایشی هەولێر ئاشكرایكردووە، “تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنکەی ئاسایشی گەڕەک گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و دەرکەوت لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی (أ. ش. ع.) لەسەر کێشەی خێزانی بە چەقۆ کوژراوە”.

ڕاگەیەندراوەكە دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەی ڕاگەیاندووە و دەڵێت، “دواتر توانرا دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تاوانبار دەستگیربکرێت  و لەسەر فەرمانی بەڕێز داوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی 406 لە لامان بەندکراوە و لە ڕێگەی دادگا ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندن: یەکێتی دەمێکە خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە و چاوەڕوانی سوپڕایزبن

بۆردی راگەیاندنی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “یەكێتی دەمێكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردووەو هاوشێوەی كەركوك و…
Total
0
Share