بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگری و سەربازی ورددا، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هاوپەیمانان توانییان ژمارەیەك چەكداری تیرۆریست دەستگیربكەن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسە سەربازییەكانی داعش هەبووە و پلانیان داڕشتووە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی لە سنووری پارێزگای كەركوك دوای رووخانی رژێمی سوریا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان پێشتر ئەندامی چالاكی رێكخراوی داعش بوون و پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵ سەركردە دیارەكانی داعش هەبووە و بەشداربوون لە پلاندانان بۆ هێرشی چەكداری لە ناوچەكە.
دەشڵێت، “توانرا بەشێوەیەكی پڕۆفیشناڵ و بەبێ هیچ زیانێك ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجامبدرێت و تۆمەتبارەكان دەستگیربكرێن و دواتر تۆمەتبارەكان رادەستی دادگای تایبەتمەندكران بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر و وەرگرتنی سزای یاسایی.
دژەتیرۆر ژمارەیەک تیرۆرست دەستگیردەکات