میدیای پەكەكە ڕایدەگەیەنێت، لە دوو ڕۆژی ڕابردووی هێرشەكانی توركیا 44 سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون كە شەشیان پلەداری باڵان، جگە لە برینداربوونی 32 سەربازی دیكە.
سایتی فورات نیوز لە زاری سەرچاوەكانیەوە بڵاویكردەوە، 44 سەربازی سوپای توركیا كوژراون، كە شەشیان پلەداری باڵان، لهوانهش یهكێكیان پلەی ڕائید-ی هەیە.
ئهو ڕائیدهی سوپای توركیا سهر به هێزی كۆماندۆی تاتوانهی بیتلیسه و له ئهنجامی چالاكی تەقاندنەوەی گهریلاكان به سهختی برینداربووه و دواتر مردووه، وەك ئەوەی میدیاكەی سەر بە پەكەكە بڵاویكردووەتەوە.
دەشڵێت. له چالاكییهكانی گهریلا له زاپ لانیكهم 32 سهربازیش برینداربوون.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی ئەفسەرێكی بە پلەی مولازمی یەكەم بەناوی (عومەر دلیباش) پاش برینداربوونی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی دانراوەوە ڕاگەیاند.
شەوی دووشەممە 18ی نیسان سوپای توركیا هێرشی زەمینی بۆسەر چیای كوڕەژارۆ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدی دەستپێكرد.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی فورات نیوز لە 15ی ئەم مانگەوە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێكردووە، بەجۆرێك لە ماوەی چوار ڕۆژدا 147 هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.