وتەبێژی تەندروستیی هەولێر: فرسەت سۆفی وتی دەمەوێت لە هەولێر بمرم

وتەبێژی تەندروستیی هەولێر بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشکرایکرد، فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر ڕایگەیاندووە، ڕازینییە بیبەنە دەرەوە و دەیەوێت لەناو نەخۆشخانەکانی شاری هەولێردا چاکبێتەوە یان بمرێت.

 

بژار موسا، وتەبێژی تەندروستیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “فرسەت سۆفی دووجار توشی کۆرۆنا بووە و جارێک لەمانگی پێنجی ئەمساڵ و جاری دووەم مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو بوو کە بووە هۆی کۆچکردنی”.

 

ئەو بەرپرسەی تەندروستیی هەولێر ڕاشیگەیاند، “هۆکاری توشبوونی فرسەت سۆفی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دووجار ئەوەیە کە بەردەوام لەناو خەڵکدا بووە و خۆی لە خەڵک دانەبڕیووە”.

 

بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە كۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە دەرەوەی وڵات ڕاگەیەندرا، كە بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیربوو.

 

فرسەت سۆفی، لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو بووە پارێزگاری هەولێر.

 

دکتۆرای لە یاسای گشتی هەیە، مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە، دواتر ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو.

 

فرسەت سۆفی، ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاریی یاسایی بوو لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بوو، ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بوو.

بابەتی پێشتر

میدیای پەکەکە: نزیکەی هەزار گەنجی باشوری کوردستان لەناو ڕیزەکانی گەریلادا شەهیدبوون

بابەتی دواتر

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share