بڕیارێك لەبەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، باج لەسەر چەند ماددەیەكی خۆراكی بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵگیراوە و دەڵێت، “بڕیارەكە لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە جێبەجێدەكرێت”.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم، لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكانمان بەدەستگەیشتووە و بڕیارەكە لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە جێبەجێدەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم، وتی، “بڕیارەكە گشتاندنی بۆ كراوە بۆ سەرجەم دەروازە و فڕۆكەخانەكان كە تایبەتە بە هەڵگرتنی باج لەسەر چەند ماددەیەكی خۆراكی كە لە ئەمشەوەوە بۆ ماوەی دوو مانگ كاری پێدەكرێت”.

لە بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە، ئەو خۆراك و پێداویستیانەی گومرگیان لەسەر لابراوە بریتین لە ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ڕۆنی بەستووی رووەكی، ڕۆنی بەستووی ئاژەڵی، چای ڕەش، شەكر، پاقلەمەنییەكانی وەك (نۆك، نیسك، فاسۆلیا، پاقلە، لۆبیا، ماش) و شیری منداڵان.

هەر لە بڕیارەكەدا هاتووە، وەرگرتنی باج لە بازرگانانی هاوردەی بەرهەمە خۆراكییەكان دوادەخرێت و ئاسانكارییان بۆ دەكرێت بۆ هاوردەكردنی خۆراك وەك سەردەمی كەرەنتینە و كۆرۆنا بە مەرجی پابەندبوون بە كوالێتی كۆنتڕۆڵەوە.

بابەتی پێشتر

دەیان كۆچبەر بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیانەوە خنكان

بابەتی دواتر

لە قەرەتەپە بۆمبێكی چێندراو بە سوپای عێراقدا تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100دۆلار بە 147…
Total
0
Share