حكومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە بەشێك لە كۆچبەران بنێرێت بۆ ڕواندا، سەرۆك وەزیرانیش وردەكاریی پلانەكە و تێچووەكەی ئاشكرادەكات و دەڵێت، ناتوانین باج لە بەریتانییەكان وەربگرین و بیدەین بە پەنابەران.
بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، پلانەكە زیاتر كۆچبەرانی سەڵت دەگرێتەوە، تێچووەكەی 120 ملیۆن پاوەندە و ژیانی كۆچبەران ڕزگاردەكات لە باندەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە.
جۆنسن دەڵێت، “پێویستە ڕێككار بگرینەبەر بۆ بەرگرتن لەوەی قاچاخچییە بێنرخەكانی مرۆڤ، زەریا بكەن بە گۆڕستانێكی ئاوی، پلانەكەش بە جۆرێك داڕێژراوە كە كاری ئەوان تێكبشكێنێت”.
وتیشی، “ڕەنگە هاوسۆزیمان (لەگەڵ كۆچبەران) بێسنووربێت، بەڵام توانامان بۆ یارمەتیدانی خەڵك بەو ڕادەیە نییە. ناتوانین داوا لە بەریتانییە باجدەرەكان بكەین چەكی سپیمان بۆ ئیمزابكەن بۆ پڕكردنەوەی تێچووی هەر كەسێك كە بیەوێت بێت و لێرە بژی”.
ڕواندا وڵاتێكی كیشوەری ئەفریقایە، ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ڕەخنە لەو بڕیارەی حكومەتی بەریتانیا دەگرن و دەڵێن، “ڕواندا لەڕووی پاراستنی مافەكانی مرۆڤەوە وڵاتێكی گونجاونییە”.