چێوەی هەماهەنگی: داواخستنی پێكهێنانی حكومەت لە بەرژوەندی هاوڵاتییاندا نییە

چێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، دواخستنی پێکهێنانی حکومەت لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانی عێراقدا نییە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، “دواخستنی پێکهێنانی حکومەت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی عێراقدا نییە کە ئاوات بە باشبونی دۆخی ئابوریی وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر دەخوازن”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا چێوەی هەماهەنگی سوربوونی خۆی دووپاتكردووەتەوە لەسەر ئەوەی لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەکاندا لە هەماهەنگیدا بن، بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی وڵات.

دەربارەی دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدریش چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، “ئێمە بەدوای دەسەڵاتەوە نین و هەوڵمان بۆ دوورخستنەوەی کەسیش نەداوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە ویستوومانە هەماهەنگی هەمووان بین”.

دەربارەی ئەو ماوەشی كەسەدر دیاریكردووە، چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، “بەو کاتەی دانراوە هیچی لێ بەرهەم نایەت، جگە لە درێژکردنەوەی بنبەستی سیاسی و پەکخستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک”.

دووپاتیشی دەكەنەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی واقعی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: سبەی خۆڵبارینێكی سوك چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ ئاگره‌که‌ی باڤاریای له‌ ئالیانز ئارینا کوژانده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share