موسەنا ئەمین: هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغداد نەوت بفرۆشێت هیچ داهاتێكی بۆ نانێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بەبێ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد نەوت بفرۆشێت دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی و دارایی دەبێتەوە و حكومەتی عێراق دەتوانێت سكاڵا لەسەر ئەو وڵاتانەش تۆماربكات كە مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە دەكەن و دەڵێت، “لە ئەگەری ڕێكنەكەوتندا مەترسی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ هەرێم دروستدەبێت”.

دكتۆر موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی تایبەت بە نەوتی هەرێم ئەركی سەرشانی هەردوو حكومەتە جێبەجێیبكەن.

ئەو پەرلەمانتارە وتی، “ئەگەر هەرێم بەبێ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی و دارایی دەبێتەوە و حكومەتی عێراق سكاڵا لەسەر ئەو وڵاتانەش تۆماردەكات كە مامەڵە بە نەوتی هەرێمی كوردستانەوە دەكەن”.

پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو پێیوایە، “هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی عێراق نەوت بفرۆشێت هیچ داهاتێكی لە بەغدادەوە بۆ نانێرێت بەو 200 ملیار دینارەی كە مانگانە بۆی ڕەوانە دەكرێت”.

باسی لەوە كرد، یەكێك لە گرفتەكانی هەرێمی كوردستان لە فرۆشتنی نەوتەكەیدا ئەوەیە هەموو بەرمیلێك نەوت بە 10 دۆلار كەمتر دەفرۆشێت كە مانگانە 150 ملیۆن دۆلار زیان بە داهاتی گشتی دەگەیەنێت و ئەگەر لەڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە نەوتەكەی بفرۆشێت بە نرخی جیهانی دەفرۆشرێت.

بابەتی پێشتر

ژنە سنایپەرەکەی ئۆکرانیا کێیە؟

بابەتی دواتر

گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد دەستیپێكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو…
Total
0
Share