کەشناسی: تۆز و خۆڵێکی سووک بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک تۆز و خۆڵێکی سووک بوونی دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەور لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک تۆز و خۆڵێکی سووک بەردەوامدەبێت.

هەروەها پێشبینیكراوە سبەینێ لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ بێت.

تایبەت بە پلەكانی گەرماش، كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینیی كەمێك نزمبوونەوەی كردووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە و لیڤاندۆڤیسكی لە گفتوگۆدان

بابەتی دواتر

دۆلار جێگیرە و یۆرۆ بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share