بابلۆ و هیچ نهێنییەک لەئارادا نییە.. لە سلێمانی دوو شانۆگەری نمایشدەکرێن

لە مانگی ڕەمەزاندا، لە شاری سلێمانی شەوانە دوو شانۆگەری هاوکاتی یەکدی نمایشدەکرێن.

“هیچ نهێنییەک لەئارادا نییە”، شانۆگەرییەکە دەقەکەی لە نووسینی ودی ئالن فیلمساز و نووسەری بەناوبانگی ئەمریکییە و دێرین حامید کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، لە مانگی ڕەمەزاندا شەوانە لە هۆڵی “بەدیعە دارتاش”ی پەیمانگای هونەرە جوانەکان نمایشدەکرێت.

هاوکاتیش شانۆگەریی “دواڕۆژەکانی بابلۆ” پاش گواستنەوەی بۆ هۆڵی تەوار پێشوازییەکی گەرمی لێدەکرێت و هێشتا لە نمایشدایە، سەرباری ئەوەی وادەی نمایشەکەی، بە ماوەی نمایشکردنی هۆڵی ڕۆشنبیری و هۆڵی تەوارەوە، 40 ڕۆژی تێپەڕاندووە.

سەبارەت بە نمایشی “هیچ نهێنییەک لەئارادا نییە”، ڕاهۆز کامەران یاریدەدەری دەرهێنەر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دەقەکە بەرهەمی ودی ئالنە و دەرهێنانی دێرین حامیدە، هەوڵێکە بۆ خستنەڕووی کۆمیدیایەکی ئەکادیمیانە لە چێوەی خودی شانۆدا و لەبەرچاوگرتنی کۆمیدیایە وەک هونەرێک”.

بینەران و هونەرمەندانی بواری شانۆ دڵخۆشی خۆیان دەربڕیوە بەوەی ماوەیەکی زۆرە دوو شانۆگەری، پێکەوە و هاوکاتی یەکتری لە شارەکەدا ڕوویانەداوە تاکو خەڵکی لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، بەتایبەتی ئەگەر هەردوو شانۆکە لە ئاستێکی هونەریی باشدا بن.

لاوک ئەبوبەکر یاریدەدەری دەرهێنەری شانۆگەریی “دواڕۆژەکانی بابلۆ” بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دڵخۆشین بەوەی لە شارەکەدا، لە هەمان شەودا دوو شەنۆگەری نمایشبکرێن”، چونکە وەک دەستکەوتێک بۆ بوارەکە دەبینرێت.

هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی ستافەکەیان پاش گۆڕینی هۆڵی نمایش، لاوک ڕوونیکردەوە، “سەرباری زیانە مادییەکانی هەڵوەشاندنەوەی دیکۆر و وردەکارییەکانی دیکە، خۆشبەختانە شانۆییەکە بە هەمان ئاستی خۆیەوە بەردەوامە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ نەهاتۆتە ئاراوە”.

بابەتی پێشتر

بۆ دابەزاندنی کێش.. ئەم خواردنەوانە بخە بەرنامەی خۆراکەکەتەوە

بابەتی دواتر

هەردی سەلاح: لەڕووی كاری هونەرییەوە تائێستا هەمان باوەڕی كاتی وازهێنانم هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فیلمی براكانی لەیلا ڕاگیرا

فیلمی سینەمایی (برادران لیلا- براكانی لەیلا) لەلایەن كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری ڕاگرتنی درا. فیلمەكە كە لە ڕۆڵگێرانی…
Total
0
Share