شاندێكی حكومەتی هەرێم دەگاتە بەغداد

بڕیارە سبەینێ شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بكات بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو نووسراوەی وەزارەتی نەوتی عێراق كە ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كردبوو لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵییەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا حكومەتی هەرێم شاندێك ڕەوانەی بەغداد بكات بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو نووسراوەی وەزارەتی نەوتی عێراق كە ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كردبوو لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە كە ڕایگەیاندبوو یاسای نەوتی گازی هەرێمی كوردستان نادەستوورییە .

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بڕیارە سبەینێ دوو شەممە شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی عێراق گفتوگۆ لەبارەی كێشە هەڵپەسێدراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بكەن.

بابەتی پێشتر

عومران خان چۆن بەهێزكرا و بۆچی كەوت؟.. لە پاكستان چی ڕوویدا؟

بابەتی دواتر

شوان عەتووف بۆ جەژن لە دوو فیلمدا دەردەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share