تینووت دەکەن.. لە ڕەمەزاندا خۆت لەم خواردن و خواردنەوانە بەدووربگرە

یەکێک لە سەرەکیترین ئاستەنگەکانی بەردەم ڕۆژووەوانان هەستی تینوێتییە، کە لە وەزی گەرما و نزیکبوونەوەی هاویندا زیاتر دەبێت.

لەڕێی خۆلادانەوە لەم خواردن و خوارنەوانە، دەکرێت تینوێتی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبکەیتەوە.

خوێی چێشت

خواردن و خوارندەوەی سوێر پێویستیی جەستە بە ئاو زیاد دەکەن، بۆیە باشتر وایە هێندەی توانا خوێیەکی کەم بکەیتە ناو خواردنەکانەوە و خۆت لە خۆراکە سوێرەکانی وەک ترشیات بەدووربگریت.

بەهارات و توونی

ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆری بەهارات و توونییان تێدایە، لە دواتردا دەبنە هۆی خواردنەوەی ئاوێکی زۆر، چونکە ئاوی دەم و گەروو و هەناویش هەڵدەمژن، بۆیە باشترە گەر ڕۆژووەوان خۆی بەدووربگرێت لێیان.

خواردنەوە کافینییەکان

لە مانگی ڕەمەزاندا پێویستە خواردنەوەی چا و قاوە و جۆرەکانی تری پێکهاتە کافینییەکان کەمبکرێنەوە، چونکە جەستە وشک دەکەنەوە.

خواردنەوە گازییەکان

کاربۆنیان تیدایە و ڕێگەنادەن جەستە سوود لە شلەمەنییەکان ببینێت.

بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە هەتاو

پێویستە ڕۆژووەوان خۆی لە تیشکی خۆر بەدووربگرێت، تاکو جەستەی وشک نەبێتەوە و تینووی نەبێت.

هەروەها دەتوانیت جلوبەرگێک بپۆشیت کە ڕەنگی کراوە بێت و زوو زوو خۆت بشۆیت، تاکو خۆت لە کاریگەرییەکانی خۆر بپارێزیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی…
Total
0
Share