خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێكرد

خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێكرد و هاوڵاتییان ناڕازین لە بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و كاڵا و خزمەتگوزارییەكان.

ئەمڕۆ یەكشەممە ژمارەیەك خۆپیشاندەر لەبەردەم پاڵاوگەی دۆرە لە خۆرئاوای بەغداد گردبوونەوە، خۆپیشاندەران نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو و خۆپیشاندانەكەیان بۆ دەربڕینی ناڕەزاییە بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و كاڵا و خزمەتگوزارییەكان.

وەك هەوڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانەكە و زیاتر فراواننەبوونی، هێزە ئەمنییەكان پردی “تابقێن”یان داخست كە پردێكی دوو قاتە و ناوچەی دۆرە بە كەڕادەوە دەبەستێتەوە.

بەشێك لە خۆپیشاندەران خاوەن كارگەكانی چیمەنتۆ و كارمەند و كرێكارەكانی ئەو كەرتەن و بە ژمارەیەك تانكەر ماوەیەك شەقامی بەردەم پاڵاوگەكەیان داخست كە ڕێگای خێرای دۆرەیە.

بابەتی پێشتر

تێلیگراف: پارتی 400 هەزار پاوەند بەرتیلی بۆ هێنانی پەرلەمانتارانی بەریتانی داوە

بابەتی دواتر

قسەكانی قوباد تاڵەبانی لەبارەی غازەوە، لە قسەی مەسرور بارزانی جیاوازبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەمرین.. ژمارەیەك “تیرۆریست” كوژران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیدا لە چەند ناوچەیەكی زنجیرە چیاكانی حەمرین ژمارەیەك “تیرۆریست”یان كوشتووە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share