تێلیگراف: پارتی 400 هەزار پاوەند بەرتیلی بۆ هێنانی پەرلەمانتارانی بەریتانی داوە

لە 10 ساڵی ڕابردوودا بە چەندین جار 50 پەرلەمانتاری بەریتانیای هێناوەتە هەرێمی کوردستان

ڕۆژنامەی تێلیگراف بەریتانی دەڵێت، بەرپرسانی پارتی بە پێدانی 400 هەزار پاوەند (زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار) بەرتیل بە پەرلەمانتارێکی پێشووی بەریتانی، کاریان بۆ هێنانی پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.

ڕۆژنامەكە ڕوونیكردووەتەوە، بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵانەیەکی 57 هەزار پاوەندیان داوە بە کەسێک بە ناوی (گاری کێنت) کە سەرپەرشتیاری گروپێکە بە ناوی (APPGs) و لە پەرلەمانی بەریتانیادا کار لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری سێ پارتی جیاواز دەکات.

بەپێی زانیاری و بەڵگەکانی ڕۆژنامەکە، ئەو پارەیە لەلایەن کۆمپانیای کارەوە دراوە بەو پەرلەمانتارە پێشووە بەریتانییە کە ماوەی 35 ساڵ پەرلەمانتار بووە.

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، کۆمپانیای کار خاوەنەکەی شێخ باز کەریم-ە و کەسی نزیکی مەسرور بارزانی و ڕاوێژکاریەتی.

“بەڵگەی تەواو ڕوون و ئاشکرا هەیە کە دەریدەخەن لە ساڵی 2015 تا 2021 کەسێک بەناوی (گاری کێنت) ساڵانە بڕی 57 هەزار پاوەندی لە کۆمپانیای کار وەرگرتووە لەپێناو کارکردن بۆ بەرژەوەندیەکانیان لەناو پەرلەمانتارانی بەریتانیا” ڕۆژنامەكە وای نوسیوە.

ئەو کەسە چەند جارێک باسی لەوە کردووە چۆن لە 10 ساڵی ڕابردوودا بە چەندین جار 50 پەرلەمانتاری بەریتانیای هێناوەتە هەرێمی کوردستان.

تێلیگراف لەسەر شێوازی کاری ئەو کەسە و چۆنیەتی کارکردنی زۆر وردەکاری باس کردووە و دەشڵێت، پەرلەمانتاریکی نزیک لەو بە ناوی (گلیندن) هەشت جار لە پەرلەماندا قسەی کردووە کە هەشت پرسیاری کردووە و نۆ پێشنیازی ئاراستەی پەرلەمان کردووە کە هەموو پیشنیارەکانی دەربارەی پێدانی چەک و ئامرازی بەرگریی سەربازی بووە بە هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە ئەو پەرلەمانتارە لەساڵی 2018دا داوایکردووە بەریتانیا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد بکات بۆ ڕاکێشانی بۆری نەوتی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێم.

رۆژنامەكە نوسیویەتی، ئەو کەسە کە پەرلەمانتاران ناچارنین قسەکانی وەربگرن، تا ئێستا نزیکەی 400 هەزار پاوەندی وەرگرتووە لە دەسەڵاتێک کە “تۆمەتبارە بە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ”.

بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتەكە بە زمانی ئینگلیزی كلیك لێرە بكە.

 

بابەتی پێشتر

عێراقییەکان 19 ساڵە بەدوای ناسنامەی نوێدا دەگەڕێن

بابەتی دواتر

خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share