مستەفا كازمی: گەلی عێراق چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەت دەكات

مستەفا كازمی، داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات هەنگاو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق بنێن و دەڵێت، “هاوڵاتیانی عێراق چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەت دەكات”.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، لە مەراسیمی تایبەت بە ساڵڕۆژی شەهیدكردنی محەمەد باقر سەدر ڕایگەیاند، لەئێستادا گەلی عێراق چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ دەكات كە لە ئاست چاوەڕوانییەكانیدا بێت.

مستەفا كازمی، داوای لە لایەنە سیاسییەكان كرد بڕیاری سیاسیی گونجاو بدەن و پابەندبن بەپێكهێنانی حكومەت پشتبەستن بەدەستووری عێراق.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی “داوا لەسەرجەم لایەنەكان دەكەم پەند لە هەڵەكانی ڕابردوو وەربگرن و دووبارەیان نەكەنەوە و هاوكاریی یەكتربن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە کاری حکومەتی داهاتوو بە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابوری هەموو ناوچەکانی عێراق بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا، بە مەبەستی راگۆڕینەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی…
Total
0
Share