پێکهاتەی ڕیاڵ خیانەتکاری تێدایە و ئەنچیلۆتی ماڵئاوایی لە بەیل کرد

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی بەهۆی دزەکردنی پلانەکانییەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا بە ئاشکرا ماڵئاوایی لە گاریس بەیل کرد.

ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەی بەر لە یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و خیتافی، ڕایگەیاند، “باشترە گاریس بەیل بە باشترین شێوە ماڵئاوایی لە ڕیاڵ مەدرید بکات”.

گرێبەستی بەیل و ڕیاڵ مەدرید تاوەکوو هاوینی 2022 بەردەوامی دەبێت، لێدوانەکەی ئەنچیلۆتی بەئاشکرا دیارە ماڵئاوایییە لە یاریزانەکە و جەخت لەو زانیارییانەش دەکاتەوە کە ئاماژەیان بە نوێنەکردنەوەی بۆندی یاریزانەکە کردووە لەلایەن ئیدارەی مێرەنگی-یەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”، لەژووری جل گۆڕینەکانی لۆس بلانکۆس هەمان دیاردەی سەردەمی جوزێ مۆرینیۆ دووبارەبووەتەوە، یاریزانێک بە نهێنی سەرجەم پلانەکانی ئەنچیلۆتی پێش وادەی خۆی دەگەیەنێت بە میدیاکان، ئەوەش ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکەی بێزار کردووە، هەر بەو هۆیەشەوە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.

بابەتی پێشتر

داعش هێرشیكردەسەر گوندێكی كەركوك

بابەتی دواتر

مایۆرکا 0-1 ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share