كەشناسیی هەرێم: لە سبەینێ ئێوارەوە كاریگەريی شەپۆلی خۆڵبارین نامێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە سبەینێ ئێوارەوە كاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین نامێنێت و لە چەند ناوچەیەك پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

 بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بۆ ئەمرۆ هەینی لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ و خۆڵبارین بەردەوامدەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە كاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر.

ئاماژە بەوە كراوە، بۆ ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگاكانی هەڵەبجە و كەركوك ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆك ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی خۆڵبارین و بارینی نمە باران لە كات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكاندا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە شاخاوییەكان و پێشبینیدەكرێت كاریگەری ئەو خۆڵبارینە لەكاتەكانی ئێوارەدا نەمێنێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لە سنووری پارێزگای كەركوك سبەینێ شەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و لە دهۆك خۆڵبارین بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستیی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: كەسێك كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووە

حكومەتی هەرێم دەڵێت، “سبەی دووشەممە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمی دەبێت”. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی…
Total
0
Share