ڕوونكردنەوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكەیان بەردەوامن و تائێستا بڕیاری ڕاگرتنی هیچ گەشتێك نەدراوە.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بەهۆی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە نەدراوە و گەشتە ئاسمانییەكان ئاسایین.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی وتی، “ئەگەر دۆخی كەشوهەوا ناسەقامگیرتربوو شەپۆلی خۆڵبارین ڕووی لە زیادبوون كرد، ئەو فڕۆكانە ئاگاداردەكەینەوە كە گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕابگرن”.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی خراپیی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی هەولێر ڕاگیران و چوار گەشت دواخراون.

بابەتی پێشتر

ئێستا هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

پاش سووڕی خوێن.. پلاستیک لەناو سییەکانی مرۆڤدا دەدۆزرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share