چەكدارانی داعش پێنج شوانی خەڵكی گوندێكی سەر بە خورماتوویان لەگەڵ 250 سەر مەڕدا ڕفاند.
بەپێی زانیارییەكان، شوانەكان خەڵكی گوندی حلێوەی عەرەبنشینی سەر بە قەزای خورماتوون، بەمەبەستی لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانیان ڕوویان لە دەشتاییەكانی سەر بە قەزای داقوق كردووە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، چەكدارانی داعش پێنج شوان و 250 سەر مەڕیان ڕفاندووە و دواتر یەكێك لە شوانەكانیان ئازادكردووە.
ڕوونیكردەوە، بە گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان بە ناوچەكە، داعشەكان هەڵاتوون بۆ دۆڵەكانی ناوچەی زەرگە لە خۆرئاوای خورماتوو، شوان و مەڕەكانیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.