ڕەزامەندی لەسەر یەكەم دیپۆرتكردنەوەی عێراقییەك لە ئەمریكاوە درا

عەلی یوسف ئەحمەد نوری

دادوەرێكی ئەمریكی ڕەزامەندی لەسەر داوایەك نیشاندا كە پێشتر لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پێشكەشكراوە و تایبەتە بە ڕادەستكردنی خاوەنی خوێندنگایەكی فێركردنی شۆفێری لە ئەریزۆنا بە تۆمەتی بەشداریكردن لە كوشتنی ئەفسەرێكی پۆلیس بەر لە 15 ساڵ لە شاری فەلوجە لە بەرژەوەندی ڕێكخراوی قاعیدە.

بەپێی بڕیارەكە دادوەرە ئەمریكییەكە دوا بڕیاری لەبارەی دیپۆرتكردنەوەی (عەلی یوسف ئەحمەد نوری)ی داوەتە دەست حكومەتی فیدراڵیی ئەمریكا.

ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس لە زاری وەزارەتی دادی ئەمریكا بڵاویكردەوە، لە ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی ڕادەستكردنی هیچ كەسێكی بە عێراق لانییە.

لە حاڵەتی ڕادەستكردنەوەی (نوری) بە حكومەتی عێراق دەبێتە یەكەم كەس ویلایەتە یەكگرتووەكان دیپۆرتی بكاتەوە و ڕادەستی وڵاتی دایكی بكاتەوە بەپێی ئەو پەیماننامەیەی ماوەی چەند دەیەیەكە لەنێوان ئەمریكا و عێراق واژووكراوە.

دادوەر پێوایە دەشێت ئەگەرێك هەبێت لەبارەی بەشداریی نوری لە تاوانی كوشتندا، بەڵام تۆمەتبار ڕەتیدەكاتەوە هیچ تاوانێكی لەوجۆرەی ئەنجامدابێت یان ئەندام بووبێت لە گروپە تیرۆرستییەكاندا، لەكاتێكدا داواكاری گشتیی ئەمریكا پێشتر ڕای خۆی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە بەڵگەی پێویست پێشكەشكراوە.

نوری لە ساڵی 2009 چووەتە ئەمریكا و لە ساڵی 2015 ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

پاریس چاوەڕوانی ڕازیبوونی مۆسکۆیە بۆ هاوکاریکردنی ماریۆپۆڵ

بابەتی دواتر

پێنتاگۆن: ئێران و داعش تائێستا مایەی هەڕەشەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share