ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بەپرسی ڕووبەڕووبوونەوەی لێكەوتە ئابورییە چاوەڕوانكراوەكانی جەنگی ئۆكرانیاوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسی چاكسازی لە مووچە، دەرماڵەكان و ئیمتیازاتەكانی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان دەكات.

ئاماژە بەوە كراوە، بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كۆنووسی كۆبوونەوەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێكەوتە ئابورییە چاوەڕوانكراوەكانی جەنگی ئۆكرانیاوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، بڕگەی كۆتایی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 76 ی تایبەتە بە میكانیزمی جێبەجێكردنی هەردوو ماددەی (٩) و (١٠) لە یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بەچاكسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین،ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

یەكێتی: هێز نییە گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن ڕابگرێت‏

بابەتی دواتر

بڕی زەکات و سەرفیترە بۆ ئەمساڵ دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چه‌مچه‌ماڵ پیاوێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌ماڵی خه‌زوری كرد و دراوسێیەكیانی كوشت

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه‌ پیاوێك هەڵیكوتاوەتە سه‌ر ماڵی خه‌زوری و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یانی لێكردووە، بەهۆیەوە دراوسێیه‌كیان…
Total
0
Share