بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی داوادەکات حکومەتی هەرێم بڕی دوو ملیار دینار لە داهاتی نەوت بۆ چارەسەری کێشەی دەرمان لە سلێمانی تەرخانبکات، دەڵێت، لەگەڵئەوەی کەسایەتی و کۆمپانیاکان ئامادەن هاوکاری بکەن بەکەن بەڵام کەرتی تەندروستی بە سەدەقە بەڕێوەناچێت و چارەسەرەکەی تەنیا لای حکومەتە.
دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، کێشەکانی دەرمان لە ناوەندەکانی کەرتی تەندروستیی سلێمانی نوێ نین بەڵکو ئەوان لە ساڵی ڕابردووەوە هۆشدارییان لەو کێشەیە داوە و ئێستاش لەبەر چارەسەرنەکردنی 60% دەرمانی هەڵگیراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەکارهێنراوە و نەماوە.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بۆ بەدەمەوەچوونی سەرمایەدار، کۆمپانیا و کەسایەتییەکانی سلێمانی دەکات بۆ ئەو کێشەیە، جەختدەکاتەوە کەرتی تەندروستی بە سەدەقە بەڕێوەنابرێت بەڵکو چارەسەری ئەو کێشەیە لای حکومەتە و دەڵێت، “بهڕاى من هیچ ڕوونادات ئهگهر حكومهتى ههرێم بڕیاربدات دوو ملیار له داهاتى نهوت خهرجبكات بۆ سلێمانى و ئهم كێشهیه كۆتاییپێبێت”.
دکتۆر سەباح هەورامی داوا لە حکومەت دەکات کێشەی دەرمان لە سلێمانی چارەسەربکات ڕایگەیاندووە، ” پێویسته حكومهتى ههرێم لهو ڕاستییه تێبگات كه دهرمان پێش مووچهیه و چۆن پاره بۆ مووچه تهرخاندهكرێت ئاواش پێویسته پاره بۆ دهرمان تهرخانبكرێت”.
باسی لەوەکردووە، کە پێشتر کاتێک كێشەی نەختینە لە هەولێر و دهۆک هەبووە کۆمپانیاکانی دەرمان دەهاتن لە سلێمانی چەکەکانیان بۆ دەکرا بە پارە، با ئێستا ئەوانیش هاوکاریی سلێمانی بکەن.