وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پێوەری نوێ بۆ دیاریكردنی پشكی هەرێم لە بەشە بودجە دەگیرێتەبەر.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021 پێویستە لەسەری داهاتی 250 هەزار بەرمیل بە نرخی سۆمۆ ڕادەستی حكومەتی ناوەندی بكات.
وتیشی، “ئەوەی ئەنجامدراوە (ناردنی 200 ملیار دینارەكە) بڕینی بەهای 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە لە شایستەكانی هەرێم و وەزارەتی دارایی لەسەر ئەو بنەمایە كاریكردووە”.
وەزیری نەوت لە لێدوانێكدا بۆ میدیای فەرمیی عێراق ڕوونیشیكردەوە، ساڵی ڕابردوو بڕێكی كەمی پارە بە هەرێم درا، بەڵام ئەمساڵ پێوەری دیكە هەیە لە ئەژماركردنی پشكی هەرێم و، حكومەتی ناوەندی كاری لەسەردەكات”.