سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراک میوانداری وەزیری دارایی دەکەن بۆ پرساندنی یاساکە.
حەسەن کەعبی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەی دارایی ئهمڕۆ بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی پشتگیری لەناکاوی یاسای ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک كۆبووەتەوە.
جەختیشی كردووەتەوە، میوانداریی وەزیری دارایی دەكەن تا چەند پرسیارێك لەبارەی یاساکە و چۆنیەتی کردنەوەی هەژمارێكی تایبەت بە گواستنەوەی دەرماڵە تەرخانکراوەکان و سەرچاوەکانی پارەدان لە وەزیر بكەن.
كەعبی پێشیوایە، یاساكە پشتگیری دروستکردنی کار و جوڵانەوەی پرۆژەکان دەکات و لە بەرژوەندیی هاوڵاتییانە.
سەرۆكی لیژنەكەی پەرلەمان ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەهێشتنی بڕگەی قەرزکردن و پشتگیریکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بووە.