هێڵێكی ژێرنینۆكی ژیانی گۆڕی

ژنێكی ئەمریكی دوای ساڵانێك لە دەركەوتنی هێڵێك لەژێر نینۆكی پەنجەیەكیدا، دەركەوت دووچاری شێرپەنجە بووە.

ماریا سیلڤیا ژنێكی ئەمریكییە، سێ ساڵ لەمەوبەر هێڵێكی قاوەیی كاڵ لەژێر نینۆكی پەنجەیەكی دەستیدا بەدیدەكات، بەڵام بە نیشانەیەكی ئاسایی لێیدەڕوانێت و پشتگوێی دەخات.

بەپێی ڕۆژنامەی “میرەر”ی بەریتانی كە چیرۆكەكەی ماریای بڵاوكردووەتەوە، بەمدواییانە ڕەنگی ئەو هێڵە گۆڕاوە بۆ قاوەییەكی تۆخ و ماریا سەردانی پزیشكی كردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنین، دواتر پزیشكەكان پێیانڕاگەیاندووە ئەو هێڵە نیشانەی تووشبوونیەتی بە شێرپەنجە و ئەگەر بەخێرایی چارەسەر نەكرێت، بە پێستیدا تەشەنەدەكات.

پزیشكەكان ڕایانگەیاندووە، ئەو هێڵە ماوەی 10 ساڵ بە نەبینراوی دەمێنێتەوە بەرلەوەی ڕەنگەكەی وایلێبێت ببینرێت، بۆیە ماریا ماوەی 13 ساڵە شێرپەنجە لە جەستەیدا سەریهەڵداوە، سەرئەنجام تیمێكی پزیشكی نینۆكەكە و بەشێك لە ئێسكی پەنجەی ژنەكەیان بە نەشتەرگەری لابردووە.

ماریا سیلڤیا چیرۆكەكەی لەڕێگەی تیكتۆكەوە بڵاوكردووەتەوە و داوا لە مرۆڤەكان دەكات ئاگاداری ڕەنگی نینۆكەكانیان و ئەو هێڵانە ببن كە لەژێر نینۆكدا سەرهەڵدەدەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە گۆڕانکاریی لە کاتی دەوام و ماوەی وانەکاندا کرد

بابەتی دواتر

لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا زۆرترینە<br>عێراق بە یەك مانگ سێ هێندەی ساڵی ڕابردووی هەرێم داهاتی نەوتی هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share