ئەپڵ ئایفۆنێک دروستدەکات بەبێ سیمکارت کاردەکات

ڕاپۆرتە میدیاییەکان باسلەوەدەکەن کە جۆرێکی نوێی مۆبایلی ئایفۆن کە لەماوەێ چەد ساڵی داهاتوودا دەخرێتەڕوو بەبێ ئەو سیمکارتەی ئێستا لەمۆبایلەکانماندا هەیە کاردەکەن.

پێگەی ماک ڕومەرز بڵاویکردەوە، “ئایفۆن 15 پرۆ” کە پێشبینی دەکرێت لە دوو ساڵی داهاتوودا بخرێتەڕوو دەتوانرێت بەبێ سینکارت بەکاربهێنرێت، ئەو خزمەتگوزارییە ئەگەر بۆ هەموو جیهانیش نەبێت لایەنیکەم بۆ هەندێک وڵات و ناوچە بەوجۆرەدەبێت.

پێگەکە دەڵێت، ئەو گۆرانکارییە دەکرێت لەنزیکترین کاتدا ڕووبدات.

ماک رومەرز لەزاری سەرچاوەیەکی کۆمپانیای ئەپڵەوە ئاشکرایکردووە، کە کۆمپانیاکە ئاگاداری کۆمپانیاکانی پەیوەندیی لە ئەمریکا کردووتەوە ئامادەکاری بکەن بۆ خزمەتگوزاریی تەلەفۆنێکی زیرەک کە بە سیمکارتی زیرەک کاردەکات و لەدەوروبەری ئەیلولی 2022 بەردەستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روسیا ئامادەكاری بۆ كارپێكردنی یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بە ئینتەرنێت دەكات

دامەزراوەی (ریشینیۆڤ)ی روسی رایدەگەیەنێت، شارەزایان مانگی Skif-D دەخەكار كە لەناوخۆدا پەرەیپێدراوە بۆ زامنكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت. یفغینی نیستیرۆڤ، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share