تیرۆریستانی داعش هاوڵاتییەكیان لە سنووری قەزای كفری ڕفاند.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە نێوان ناوچەكانی پەڵكانە و زنانە لە سنووری قەزای كفری، ئێوارەی دوێنێ تیرۆریستانی داعش كەسێكیان ڕفاندووە كە پیشەی شوانكاری بووە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
لە ماوەی ڕابردوودا هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لە سنوورەكە ئەنجامدا.