ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ڕوسیادا سەپاند، 21 قەوارە و 13 كەسایەتیی ڕوسیا خرانە لیستی ڕەشەوە .
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە، 21 قەوارە و 13 كەسایەتیی ڕوسیا خراونەتە لیستی ڕەشەوە و سزایان بەسەردا سەپێندراوە كە دژ بە گەمارۆكانی سەر ڕوسیا كاریانكردووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، سزاكان بەستراونەتەوە بەو كۆمپانیایانەی كە لە هێڵەكانی ئینتەرنێت و سیستمی سایبەردا كاردەكەن،
ئەو كەسانەی سزاكەیان بەسەردا سەپێندراوە پەیوەندییان بەو كۆمپانیایانەوە هەبووە كە پاڵپشتی سیاسەتەكانی ڕوسیایان كردووە.