دیلۆیت ئامارەكانی فرۆشتنی نەوت و داهاتی 2021ی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە

كۆمپانیای دیلۆیت، ڕاپۆرتی ساڵی 2021ی تایبەت بە بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو و داهاتەكەی بڵاوكردووەتەوە كە زیاتر لە 152 ملیۆن بەرمیل نەوت بە بۆری هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە و داهاتەكەی 9 ملیار دۆلاربووە و 44%ی داهاتی نەوتی فرۆشراو بۆ حكومەتی هەرێم ماوەتەوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، ساڵی 2021 یەك بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان بە 59 دۆلار و 4 سەنت فرۆشراوە و 44%ی داهاتی نەوتی بۆ هەرێمی كوردستان ماوەتەوە كە دەكاتە 4 ملیار دۆلار.

ئاماژە بەوەكراوە، داهاتی نەوتی فرۆشراو لە ساڵی 2021 دا 9 ملیار دۆلاربووە و زیاتر لە 5 ملیار دۆلار خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت بووە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای دیلۆیت كردووە ساڵانە وردبینی لە بڕی نەوتی فرۆشراو و تێچوو و داهاتەكەی بڵاودەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

بۆ پارێزگاری و ڕێگری لە "خۆکوشتن".. تەکنەلۆژیایەکی نوێ لە گوگڵەوە

بابەتی دواتر

فیفا لە بیرۆکەی مۆندیالی دوو ساڵە پەشیمان بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، “شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی بەربەستکراوە”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێران…
Total
0
Share