سەدر مكوڕە لەسەر ڕەتكردنەوەی حكومەتی تەوافوقی

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “پێكهێنانی حكومەتی تەوافوقی بە هەموو شێوەیەك ڕەتدەكەمەوە بە هیچ شێوەیەك گەلی عێراق ناگەڕێنمەوە بۆ نەهامەتییەكانی پێشوو”.

لە پەیامێكدا كە كەمێك لەمەوبەر لە تویتەر بڵاویكردەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، “هیچ خێرێك لە حكومەتی تەوافوقی نیشتمانیدا نییە و تەوافوق مانای كۆتاییهاتنی وڵاتە”.

ئاماژەی بەوە كرد، “جارێكی دیكە گەلی عێراق ناگەڕێنمەوە بۆ نەهامەتییەكانی پێشتر و پشكپشكێنە كۆتاییهاتنی وڵاتە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ جاری سێیەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق شكستیهێنا و بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە گۆڕدرا بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنەی دارایی .

بابەتی پێشتر

خۆتان لەم خۆراكانە دووربگرن...پەستانی خوێن بەرزدەكەنەوە

بابەتی دواتر

بۆ مووچەی مانگی دوو پارەیەکی کەمی داهاتی نەوت نێردراوە ‏بۆ سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share