وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە ملیۆنێك پێوەری زیرەک بەستراون و بەمزووانە تەواو دەبێت و بەهۆیەوە بە شێوەیەکی باشتر کارەبا ڕێک دەخرێت و کۆنترۆڵ دەکرێت.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا لە وتەکەیدا ئەمڕۆ سێشەممە سەبارەت بە دۆخی ئێستای کارەبا لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا 3300 بۆ 3400 مێگاواتە و لە مانگی نیسان بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرز دەبێتەوە.
ڕوونیشیكردەوە، کێشەی ئێستای کارەبا لە نەبوونی سوتەمەنی دایە، نەک لە ژێرخانی کارەبادا.
دەربارەی پڕۆژەی پێوەری زیرەکیش وتی، تائێستا 1,250,000 پێوەری زیرەک بەستراون و بەمزووانە تەواو دەبێت و بەهۆیەوە بە شێوەیەکی باشتر کارەبا ڕێک دەخرێت و کۆنترۆڵ دەکرێت.