بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت، ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە بەربەرییانەیە بەرامبەر بە گەلی کورد دەکەین، گەلی کورد بێدەنگ نابێت و چاوپۆشیی ناکات.
دەشڵێت، رۆژئاوا هەزاران کوڕ و کچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی تیـ.ـرۆردا، بەرگری لە جیهان کرد و لە بەرامبەردا باجێکی گەورەیدا، ئەوان شایەنی رێز و کەرامەت و پاراستنی راستەقینەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئەوەش دەڵێت، داوا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گەلی ئەمریکا دەکەم بەبێ دوودڵی و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و بەرقەرارکردنی سەقامگیری.