لۆهانسك ڕاپرسی بۆ چوونەپاڵ ڕوسیا ئەنجامدەدات

سەركردەی جودایخوازەكان لە ناوچەی لۆهانسك دەڵێت، ڕاپرسی دەكەن بۆ چوونەپاڵ ڕوسیا.

لیۆنید باشنیك، سەركردەی جودایخوازەكان ڕایگەیاند، باوەڕموایە لە ئایندەیەكی نزیكدا ڕاپرسی لەسەر خاكی كۆمارەكە دەكرێت، تیایدا خەڵك بۆچوونی خۆیان لەبارەی چوونەپاڵ یەكێتیی ڕوسیا دەردەبڕن.

بەرگریكردن لە هەردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆهانسك یەكێك لە بیانووكانی مۆسكۆ بوون لەو شەڕەدا كە لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە.

هەردوو ناوچەكە لە ساڵی 2014ەوە لە ئۆكرانیا جیابوونەتەوە دوای ئەو شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی لەماوەی چەند ساڵێكی كەمدا بووە هۆی كوژرانی زیاتر لە 14 هەزار كەس.

لە هەمان ساڵدا ڕوسیا نیمچە دوورگەی قرمی لە ئۆكرانیاوە خستەسەر خۆی پاش وەلانانی سەركردەیەكی سەر بە مۆسكۆ لە ڕاپەڕینێكی میللی و ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ ئەوەی ببێتە بەشێك لە ڕوسیا.

بابەتی پێشتر

پڕۆسەی سیاسیی عێراق چاوەڕێی کۆتا بڕیاری یەکێتییە

بابەتی دواتر

دیندار دۆسكی و دوو تۆمەتباری دیكە خۆیان ڕادەستی پۆلیس كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەریلایەك بووە سەرۆكی كۆڵۆمبیا

گوستاڤۆ پێترۆ پێشتر یەكێك بووە لە گەریلاكانی كۆلۆمبیا، لە هەڵبژاردنی دوێنێی سەرۆکایەتیی وڵاتەكەیدا بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا. لە…
Total
0
Share