بەم خۆراکانە خۆت لە زەهایمەر و پیربوون بپارێزە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، خواردنی چەند جۆرێک میوە و سەوزەی گەڵادار، یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی نەخۆشیی زەهایمەردا، کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا هەندێک خەڵک تووشیدەبن.

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی هیچ نیشانەیەکی خەڵەفان یان زەهایمەریان نییە، ڕۆژیی لایەنی کەم ژەمێک لە سەوزە گەڵادارەکانی وەک کەلەرم، برۆکۆلی و کاهوو دەخۆن.

بەپێی پێگەی “timesnownews”، ئەگەر لە خێزانەکەتدا حاڵەتی زەهایمەر هەبوو، ئەوا مەرج نییە تۆش تووشببیت، بەڵام خواردنی بەردەوامی میوە و سەوزە لە خۆپارێزیدا یارمەتیدەرت دەبێت.

لیستی خۆراکە پێویستەکان بۆ خۆپاراستن لە زەهایمەر، بەم جۆرەی خوارەوەیە:

میوە

سەوزە گەڵادارەکانی وەک سپیناخ، کەلەرم، برۆکۆلی و کاهوو

دانەوێڵەی تەواو (ساغ)، وەک گەنم و جۆ و کونجی

سەوزە گەڵادارەکان بە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی ترشی فۆلیک و ڤیتامین “A” و “C” و ڕیشاڵەکان و دژەئۆکسانەکان دادەنرێن، سەرجەم ئەم ماددانەش یارمەتیدەرن لە بەهێزکردنی تەندروستیی دوورمەودای مێشکدا.

زۆربەی توێژینەوەکان جەختیان لەسەر ڕۆڵی خۆراکی تەندروست کردووەتەوە بۆ خۆپاراستن لە کێشەکانی پیری و هەڵکشانی تەمەن، هەروەها پسپۆڕانی تەندروستی، خۆراکی گونجاو بە یەکێک لە باشترین ڕێگەکان دادەنێن، بۆ ڕێگرتن لە خەڵەفان و لاوازبوونی مێشک لە کاتی هەڵکشانی تەمەندا.

بابەتی پێشتر

بە ئەشکەنجە دانپێدانانیان پێکراوە‏<br> زیندانیانی شیلادزێ: یەكلانەكرێینەوە تا مردن لە مانگرتن بەردەوامدەبین

بابەتی دواتر

ڕێنمایی نوێ لەبارەی گەشتکردنی هاوڵاتییان بۆ دەرەوەی هەرێم دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share