چێوەی هەماهەنگی باس لە دانوستانەكانی كاتژمێرەكانی كۆتایی دەكات

هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

كاتژمێرەكانی كۆتایی ڕەنگە گۆڕان لە هەڵوێستی هەندێك هێزی سیاسیدا بهێنێتە ئاراوە دەربارەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، وەك ئەوەی سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی دەیڵێت.

فازڵ فەتلاوی سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی (هێزە شیعییەكانی دەرەوەی ڕەوتی سەدر) ڕایگەیاند، دەرگای گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەكان تائێستا كراوەیە، بۆیە ئەگەری هەیە كاتژمێرەكانی كۆتایی یەكلاكەرەوەبن لە گۆڕینی هەندێك هەڵوێست بەپێی ڕێككەوتنەكان و ڕێككەوتنی نێوان فراكسیۆن و لایەنەكان.

فەتلاوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی، لەم دوو ڕۆژەدا ڕەنگە گفتوگۆ و كۆبوونەوەی سیاسیی چڕ ئەنجامبدرێت لەپێناو یەكلاكردنەوەی هەڵوێستەكان دەربارەی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ.

بڕیارە ڕۆژی شەممە 26ی ئەم مانگە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‏تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێت. هاوپەیمانیی سەدر، ‏پارتی و سوننەكان هەوڵی تەواوكردنی نیسابی یاسایی دانیشتنەكە ‏دەدەن بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان.‏

دوێنێ نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئەستەمە لایەنی بەرامبەر بتوانێت 220 پەرلەمانتار لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆبكاتەوە.

مالكی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتیشی، “ئەگەر دانیشتنی شەممە ئەنجامنەدرێت، هاوپەیمانیی سێقۆڵی ناچاردەبێت بە ئەنجامدانی وتووێژ بۆ لێكتێگەیشتن لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی”.

پێشتر موسەننا ئەمین، ئەندامی فراكسیۆنی ‏یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ‏تاوەكو ئێستا بەپێی زمانی ژمارەكان، ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنەكەی ڕۆژی شەممەی ‏ئەنجومەنی نوێنەران و ئەو دوو لەسەر سێیەی كە پێویستە بۆ دانیشتنەكە، كۆنەكراوەتەوە. ‏

پەرلەمانتارە كوردەكە بەدووری نازانێت، ئەگەر گۆڕانكاریی نوێ لە هاوپەیمانێتییەكان ‏دروستنەبێت، دانیشتنەكەی ڕۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چەند ڕۆژێكی دیكە ‏دوابخرێت، ئەمە جگە لەوەی هەندێك پێشهات هەن كە لەسەر كاندیدەكان هێشتا ‏یەكلانەبووەتەوە و بۆیە دوای دانیشتنی دادگای فیدراڵیی عێراق ئەو پرسە زیاتر ڕوون ‏دەبێتەوە. ‏

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 121 دۆلار

بابەتی دواتر

تەنها لە ئیسرائیل هەڵبژاردن بەشێوەی یەك بازنەییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغداد راگیران

فرۆكەخانەی بەغداد راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی راگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ بارودۆخی كەشوهەوا دەگەڕێنێتەوە. ئیدارەی فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سەرجەم…
Total
0
Share