كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی دەكات سبه‌ی ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئه‌مشه‌و ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان و دڵۆپه‌ بارانیش له‌ ناوچه‌ جیا جیاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌”.

پێشبینی ئەوەشی كردووە، “سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌رز‌بنه‌وه‌”.

كەشناسیی هەرێم ئاشكراشیكردووە، له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری ڕابردوودا، 0.3 ملم باران له‌ سلێمانی، 1.2 ملم له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، 0.6 ملم له‌ كانی ماسی، 0.1 ملم له‌ زاخۆ، 0.2 ملم له‌ بازیان، 0.2 ملم له‌ حاجی ئۆمه‌ران، 0.8 ملم له‌ مه‌یدان، 2.1 ملم له‌ خانەقین باریوه‌.

بابەتی پێشتر

دوای ئەبرامۆڤیچ نۆرەی شێخ مەنسورە

بابەتی دواتر

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌سته‌ و پێویسته‌ 25ی مانگ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share