بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ لە كارەكەی لابرا و لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنرێت

وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دەستلەكارپێكێشانەوەی بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ و پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی لە كاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا.

بەپێی نووسراوێكی نووسینگەی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە دەستلەكارپێكێشانەوەی ڕوقیە عومەر سەعید بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ.

نووسراوەكە كە ئیمزای وەزیری دارایی و ئابوریی لەسەرە دەڵێت، كارەكانی بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ دەسپێردرێن بە تارا ساڵح محەمەد جێگری بەڕێوەبەری بانكی ناوبراو.

پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی لە كاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا كە نوێنەری سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتیی سلێمانی تیایدا ئەندام بێت، یەكێكی دیكەیە لە بڕیارەكان وەك نووسراوەكە ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سیتی، ساوسامپتنی تێپەڕاند و گەیشتە نیوەی کۆتایی "‏Fa cup‏"‏

بابەتی دواتر

ئۆکرانیا.. تا ئێستا 10 ملیۆن کەس ئاوارەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share