قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت حكومەتێكی شەفاف و پیشەیی بین

قوباد تاڵەبانی لەمیانی وتارێكیدا ئاماژەی بەوەكرد، دەیانەوێت حكومەتێكی شەفاف و پیشەیی بن.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی وتارێكیدا بە ڤیدیۆ كۆنفڕانس لە كۆڕبەندی ئابوریی كوردستان وتی، “دەمانەوێت دەرفەتی باش و نوێ بدەین بە وەبەرهێنان و لەماوەیەكی نزیكیشدا كارگەرەیكی شەكر دروست دەكەین، هەروەها پلانمان هەیە لە بواری وەبەرهێنانی لە كەرتی وزەدا كاربكەین، لە تۆڕەكانی ڕێگاوبانەكان و ژێرخانی ئەو بوارە بەردەوامین لە كاركردن”.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە بەردەوامین لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئالەنگارییەكان، دەمانەوێت ژینگەیەكی باش بۆ كەرتی تایبەت بڕەخسێنین چونكە بڕوامان وایە كە ئابوریی هەمەچەشن كاریگەر دەبێت پاڵپشتیی حكومەت دەبێت”.

“دەمانەوێت ڕیفۆرم بكەین لەو كەرتانەی كە پێویستییانە و ژمارەیەكی زۆر كارمەندمان هەن لە كەرتی گشی كە دەزانین كاریان نییە و كارناكەن، دەمانەوێن سوود لە تواناكانیان وەرگرین و بەكاریان بهێنینەوە، پێوستە چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بكەین و دەستی پێكراوە و پرۆژەیاسایەكمان دەبێت بۆ چاكسازی”، جێگری سەرۆكی حكومەت وای وت.

وتیشی، “ئێمە دەمانەوێت گەشە بە كەرتی گشتی بدەین و كەرتی تایبەت بەهێز بكەین”.

سەبارەت بە عێراق و ڕێككەوتنی لەگەڵ هەرێم، قوباد تاڵەبانی ئەوەی خستەڕوو، “ئێمە لەگەڵ حكومەتی پێشووی عێراق ڕێككەوتنی زۆرباش و گرنگمان هەبوو، بەڵام بەداخەوە پاش دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی پێشووی حكومەت ڕێككەوتنەكان هەڵوەشانەوە، یاسای قەرزی عێراق نیگەرانی كردین بەڵام پیشانمانداوە كە ئامادەی ڕێككەوتنین لە سەر سەرجەم پرسەكان”.

لەكۆتایی وتەكانیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد، “دەمانەوێت حكومەتێكی شەفاف و پیشەیی بین و ئابورییەكی فرەچەشنیش دروست بكەین”.

 

بابەتی پێشتر

ڕێبەر ئەحمەد: جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی تایبەت بە شەنگال هەنگاوی باشی بڕیووە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دوو كەس به ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share