بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین بڵاویكردووەتەوە، “كەسێك دوای ساخكردنەوەی سێ ئەڵقەی ساختە بە ئاڵتون دەستگیركرا”.
بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردووەتەوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاریی لەلایەن ئاسایشی قەڵادزێوە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە دانیشتووی تاسڵوجە بووە دەركەوتووە تۆمەتبارەكە سێ ئەقڵەی ساختەی بەناوی ئاڵتونەوە لە بازاڕی زەڕەنگەرەكان ساخكردووەتەوە .
ئاماژە بەوە كراوە،”دوای ئاشكرابوونی، دوو ئەڵقەی فڕێداوە و دانەیەكیان دەستی بەسەرداگیراوە”.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای دەستگیركردنی دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی و دەمانچەیەكی جۆری CF لەگەڵ بڕی 308 هەزار دیناری عێراقی و هەزارو 700 دۆلاری ئەمریكی.
پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەكرد ، “تۆمەتبارەكە ژمارەیەكی ساختەی لە ئۆتۆمبێلەكەی داوە و پێناسێكی پێشمەرگایەتی ساختەی پێبووە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی ڕاپەریندا هاتووە ، تۆمەتبارەكە لەبەردەم ئەفسەری ئێشكگردا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 456 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیرا.