وەزیرێكی پێشووتری یەكگرتوو “كەسێكی كوشت”‏

وەزیرێکی پێشووتری یەكگرتووی ئیسلامی، خەزووری یەكێك لە سزادراوانی بادینانی “كوشت”، ڕووداوەكە پەیوەندیی بە كێشەی زەویوزارەوە هەیە.

ئەیهان سەعید، كە برای شڤان سەعید یەكێك لە سزادراوانی بادینانە، ئاشكرایكردووە، ئێوارەی دوێنێ هەینی، دیندار نەجمان دۆسکی، كە پێشتووتر لەسەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە حكومەتی فیدراڵ وەزیر بووە، “كەسێكی كوشتووە” بەناوی “حاجی كامەران پیرەفاتی”، كە بەوتەی ئەیهان، كەسایەتییەكی دیاری عەشیرەتی دۆسکی-یە لە بادینان.

ئەیهان سەعید وای بڵاوكردووەتەوە، ئەو وەزیرەی پێشووتری یەكگرتوو، چووەتە ماڵی قوربانییەكە لە گوندی پیرەفاتی، دوای نزیكەی نیو كاتژمێر، “فیشەكێكی ناوە بە ملی قوربانییەكەوە و تەرمەكەی بەجێهێشتووە”.

بەوتەی برای چالاكوانەكە، لەئێستادا كەسە نزیكەكانی دیندار دۆسكی دەڵێن، پاسەوانەكانی ئەو كارەیان كردووە، نەك خۆی، بەڵام كەسە نزیكەكانی قوربانییەكە دووپاتیدەكەنەوە، وەزیرەكەی پێشووتری یەكگرتوو هیچ پاسەوانێكی لەگەڵدا نەبووە و خۆی كارەكەی كردووە.

بەپێی زانیارییەكان، كێشەیەكی زەویوزار لەنێوان دیندار نەجمان دۆسکی و قوربانییەكەدا هەبووە و پێدەچێت ڕووداوەكە پەیوەندیی بەو كێشەیەوە هەبووبێت.

جێی بیرهێنانەوەیە، دیندار نەجمان دۆسکی چەند ساڵێكە دەستی لە یەكگرتووی ئیسلامی كێشاوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیەدە وەڵامی دژەتیرۆری پارتی دەداتەوە: ڕاگەیەندراوەكەتان حەقیقەتی دامەزراوەكە نیشاندەدات

پەیەدە وەڵامی ڕاگەیەندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) سەبارەت بە گیانلەدەستدانی بەندکراوێکی ڕۆژئاوای کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، ئەو زمانە خزمەت…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوڵاتییانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن لە کاروانی کوردایەتیدا سەرمەشقی شۆڕش و تێکۆشان بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند، “هاوڵاتییانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن لە کاروانی کوردایەتیدا سەرمەشقی شۆڕش و تێکۆشان بوون”. بافڵ…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: لە حاڵەتی ئامادەباشییداین

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە حاڵەتی ئامادەباشییداین. سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share