تا یەكشەممە دابەشكردنی مووچە كۆتایی پێدێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی ڕاگەیاند كە تاوەكو ئێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لە وه‌زاره‌تی دارایی ‌و ئابوریی هه‌رێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پاره‌ی پێویست بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ گه‌یشتووەته‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ‌و له‌ سێ ڕۆژی داهاتوودا مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كه‌ن.

هاوكات بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، لە ڕۆژی هەینی تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە 25ی مانگی ڕابردووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات كراوە، بەڵام تائێستا ته‌نها چوار وه‌زاره‌ت مووچه‌ی مانگی شوبات-یان وه‌رگرتوه‌.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی شۆفێرانی تەكسی هاتوچۆیان ڕاگرت

بابەتی دواتر

قەڵەوی كاریگەریی گەورەی لەسەر تەمەن هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share