ئارسەر جیاوازیی مێسی و نێیمار و کریستیانۆ ئاشکرادەکات

ئەستێرەی بەرازیلیی یانەی یوڤانتۆس، ئارسەر مێلۆ لەگەڵ مێسی و نێیمار و کریستیانۆدا یاریکردووە و تایبەتمەندیی هەر یەکێک لەو یاریزانانە ئاشکرادەکات.

لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نێیمار، سێ بەتواناترین یاریزانانی بواری تۆپی پێن کە تاوەکو ئەم ساتە لەنێو یاریگاکاندا بەردەوامن و وازهێنانیان ڕانەگەیاندووە.

لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی “تی ئێن تی سپۆرتس”ی ئەرجەنتینی، یاریزانی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، ئارسەر کە لەگەڵ هەرسێ یاریزانەکەدا یاریکردووە، جیاوازیی نێوانیان دەردەخات.

ئارسەر دەڵێت، “کریستیانۆ وەرزشوانێکی زۆر پرۆفێشناڵە، هەمیشە ئاگاداری خووە تایبەتییەکانییەتی و لێیان لانادات، نەیمار-یش بلیمەتە، لەژێر فشاردا گەشەدەکات و وەک هیچ یاریزانێکی دیکە نییە”.

هەروەها لەبارەی مێسی-یەوە دەڵێت، “مێسی لەلایەن خوداوە هەڵبژێردراوە. لە بێدەنگیدا زۆرترین کاردەکات”.

لەنێوان سیانەی ناوبراودا، کریستیانۆ و مێسی خەڵاتی باڵۆندۆر-یان بەدەستهێناوە و نێیمار تاوەکو ئێستا ئەو خەونەی بەدینەهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لە هەڕەشەكانی سەر یۆنامی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق نیگەرانە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەرکۆنەی هەڕەشەکانی سەر…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: بانـ.ـدێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و کەلوپەلی شوێنەواربوون

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی بانـ.ـدێکی سـ.ـاختەکردنی شوێنەوار ڕادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی…
Total
0
Share