هاوپەیمانیی فەتح: لە 72 كاتژمێری داهاتوو هاوپەیمانێتیی سەدر و چێوەی هەماهەنگی یەكلادەبێتەوە

سەركردەیەكی هاوپەیمانیی فەتح ئاشكرایدەكات، لە 72 كاتژمێری داهاتوودا هاوپەیمانێتیی سەدر و چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان یەكلادەبێتەوە و دانوستانەكانی نێوانیان چوونەتە قۆناغێكی دیكەوە و دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆك كۆمار پێویستە ڕێككەوتنی لایەنە كوردییەكانی لەسەربێت.

فازڵ فەتلاوی، سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، لە دوای دیدارەكانی سەدر و چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە حەنانە، دانوستانەكانیان چوونەتە قۆناغێكی دیكەوە و دەرفەت بۆ ڕێككەوتن زیاترە.

سەركردەكەی فەتح باسی لەوە كرد، “چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدان لەسەر سەرۆك كۆمار ئەنجامبدات كە ئەوەش دوای ڕێككەوتنی چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر لەسەر گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی و ناونانی سەرۆكی حكومەت دەبێت”.

فەتلاوی پێیوایە، “چێوەی هەماهەنگیی پشتیوانی هەر كەسایەتییەك دەكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بە مەرجێك ڕێككەوتنی لایەنە كوردییەكانی لەسەربێت”.

بابەتی پێشتر

  سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی: ڕێوڕەسمەكانی نەورۆز سنووردار ناكرێن

بابەتی دواتر

مەترسییەکانی نووستن لە ڕووناکیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share