لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان پەسەندكرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوەچوو، یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان، كە مانگانە لەلایەن بەغدادەوە دەنێردرێت.
لەكۆبوونەوەكەدا پرسی ناردنی 200 ملیار دینارەكە خرایە دەنگدانەوە و ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان پەسەندكرا.
بۆ ئەمساڵ ئەمە یەكەمجارە عێراق بڕیاربدات 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و چەند مانگێكە نەیناردووە.
بەهۆی نەناردنی 200 ملیار دینارەكەوە لە مانگەكانی ڕابردوودا، دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دواكەوت، تائێستا زۆرینەی وەزارەت و دەستەكان مووچەیان وەرنەگرتووە.