وێستگەكانی دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری لە سلێمانی ڕێكدەخرێنەوە

دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری لە وێستگەكانی سلێمانی بەپێی سیستمی تاك و جوت و هۆیەكانی گواستنەوە ڕێكدەخرێن و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانیش داوای دەستێوەرنەدان دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، لەمڕۆوە ويستگه‌كانى ناوشارى سلێمانى كه‌ به‌نزينى 690 دينارى دابه‌شده‌كه‌ن ئەوانەن كە لە خوارەوە ناویان هاتووە، بۆ هيچ كه‌س و لايه‌نێك نیيه‌ نووسراو يان ته‌له‌فۆنیان بۆ بكات به‌مه‌به‌ستى پێشخستن يان هاوكاریكردنى كه‌سێك يان لايه‌نێك، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ هيچ ويستگه‌يه‌كيش نیيه‌ هه‌مان كاربكات.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئه‌و به‌نزينه‌ “بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتيانه‌ بێ جياوازى”.

دابەشكردن لە وێستگەكان وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە دیاریكردووە، بەمجۆرە دەبن:
1- وێستگه‌ى شاوان له‌ نزيك پردى تاسڵوجه‌ ته‌نها بۆ ته‌كسیيه‌ به‌ سستمى تاك و جووت به‌پێى به‌روارى رۆژه‌كه‌، بۆ نموونه‌ 15 مانگ بۆ ته‌كسى ژماره‌ى تاكه‌ سبەی 16 مانگ بۆ ته‌كسى ژماره‌ى جووته‌ و به‌و شێوه‌يه‌.
2- وێستگه‌ى كانى گۆران له‌سه‌ر ڕێگاى مێرگه‌پان بۆ ژنان + ته‌كسى به‌هه‌مان شێوه‌ى ويستگه‌ى شاوان به‌ سيستمى تاك و جووت.
3- وێستگه‌ى تاسڵوجه‌ ته‌نها بۆ پاسى هێڵه‌كانه‌.
4- وێستگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ سه‌ياره‌ى تايبه‌ت.
5- وێستگه‌ى به‌كره‌جۆ بۆ سه‌ياره‌ى تايبه‌ت.
6- وێستگه‌ى كۆكار بۆ سه‌ياره‌ى تايبه‌ت.

بابەتی پێشتر

جیاکاری لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەپێناوی دەستکەوتی حزبی و تاکەکەسی

بابەتی دواتر

تای خوێنبەربوون لە عێراق سەریهەڵدا و چەند كەسێك مردوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share