سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە ئاسایشی خۆراك لە مەترسیدایە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە ئاسایشی خۆراك لە مەترسیدایە، ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوامبێت ئابوریی ئۆكرانیاش زیانی گەورەی بەردەكەوێت.

بەپێی هەڵسەنگاندن و ڕاپۆرتێكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كە تێیدا هاتووە، بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە هەڕەشە و مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراك لە جیهان دروستدەبێت، پێویستە بەپەلە چارەسەرێك بۆ ئەو دۆخە بدۆزرێتەوە.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێیوایە، ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئۆكرانیا دابەزیوە و ئەگەر جەنگی ئۆكرانیا بەردەوامبێت ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لەو وڵاتە دەكەوێتە بەردەم مەترسییەكی گەورەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا تۆڕێکی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە حزبوڵای خستە لیستی سزاکانییەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی سزای بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە حزبوڵای لوبنانییەوە ڕاگەیاند. لەڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی چاودێریکردنی سامانی…
Total
0
Share