وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، “هێرشەكەی سەر هەولێر نابەرپرسانە و مەترسیدار بوو، ڕەنگە گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی بخاتە مەترسییەوە”.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، “ئەو هێرشەی سوپای پاسدارانی ئێران لەئەستۆیگرت، سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە و كاری لەو شێوەیە، هەوڵەكانی گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی و كاری پێكەویی گشتگیر بچووكدەكاتەوە”.
جەختیكردەوە لەوەی كە “پێویستە ئێران دەستبەرداری ڕەفتاری نابەرپرسانە و مەترسیداری خۆی ببێت و زۆر گرنگە دانوستاندنەكانی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی تەواوبكرێن”.
كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە، لەڕێگەی ژمارەیەك مووشەكەوە هێرشکرایەسەر شاری هەولێر و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران، بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە ڕاگەیاند.